هەواڵ

-

چاكسازی لەموچەی هێزەكانی ناوخۆ دەكرێت .. كەمترین موچەی خانەنشینی 500 هەزار دەبێت

9/15/2018 7:02:02 PM 16 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

پڕۆژەیاسایەك بۆ چاككردنی موچەی بنەڕەتی هێزەكانی ناوخۆ، لەپەرلەمانی كوردستانەو سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتییش رایدەگەیەنێت: بە پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە، گۆڕانكارییەكی گەورە لەموچەی هێزەكانی ناوخۆ روودەدات و كەمترین موچەی خانەنشینی ئەو هێزانە 500 هەزار دینار دەبێت.

 

دلێر ماوەتی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان راگەیاند: پڕۆژەیەكمان ئامادەكردووە بۆئەوەی موچەی هێزەكانی ناوخۆ چاك بكەین، بەشێوەیەك كە دەرماڵەكانیان بكەین بەموچەی بنەڕەتی و موچەی بنەڕەتیش بكەین بەدەرماڵە.
وتیشی: "بەهۆی كەمی موچەی بنەڕەتی هێزەكانی ناوخۆوە، كەمتر خانەنشین دەبن، چونكە تێیدایە 20 ساڵ خزمەتی هەیە، ئەگەر خۆی خانەنشین بكات، 250 هەزار دینار وەردەگرێت، بەڵام وای لێدەكەین كەمترین موچەی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ 500 هەزار دینار بێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، بەدەركردنی ئەو یاسایە، 50 هەزار كەس لەهێزەكانی ناوخۆ، خۆیان خانەنشین دەكەن و ئەو وەزارەتە گەنج دەبێتەوەو دەرفەتی دامەزراندنیش دەكرێتەوە.
دلێر ماوەتی، كە كاندیدی لیستی 105 یەكێتییە بەژمارە (15) بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، دەڵێت: "یەك كۆبوونەوەی دیكەی پەرلەمان بكرایە یاساكەمان هەموار دەكردەوە، چونكە بەڵێنمان بەهێزەكانی ناوخۆ دابوو، ئێستا پڕۆژەكە ئامادەیە، كە بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان دەرچووین، بەڵێن دەدەین جێبەجێی بكەین".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure