هەواڵ

-

ئازاد تۆفیق وەک پارێزگاری نوێی ھەڵەبجە دەستبەکاردەبێت

9/24/2018 6:17:41 PM 12 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئازاد تۆفیق لەبارەی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری نوێی ھەڵەبجە رایگەیاند: لەدوای رەزامەندیی قوباد تاڵەبانی وەک پارێزگاری نوێی ھەڵەبجە دەستبەکاردەبم.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان فەرمان بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی ھەڵەبجە دەردەکات، ئازاد تۆفیق لە لێدوانێکی تایبەتدالەسەر پێشنیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دوای رەزامەندیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، فەرمانی دەستبەکاربوونیان وەک پارێزگاری نوێی ھەڵەبجە بۆ دەرچووە.
ئازاد تۆفیق راشیگەیاند: دوای رەزامەندییەکەی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمیش فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ دەرکردووە، بەڵام بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنەکانەوە دەستبەکاربوونەکەی دەکەوێتە دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
M9sharazoor : Kurdsat News

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure