هەواڵ

-

یەكێتی شێوازی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی موچە ئاشكرادەكات

9/26/2018 6:26:50 PM 162 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

یەكێتی لەڕێگەی پڕۆژەیەكەوە لەپەرلەمانی كوردستان هەوڵدەدات بۆلابردنی سیستەمی پاشەكەوتی موچەو گێڕانەوەی موچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران، كاندیدێكی یەكێتیش بەڵێن دەدات یەكەمین كار یاسای لەسەر دەربكەن نەهێشتنی پاشەكەوتی موچەیە.

 

سزا جەمال كاندیدی ژمارە 85ی لیستی 105ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیاند: بەڵێن دەدەین ئەگەر متمانەی هاوڵاتیانمان بەدەستهێنا هەوڵدەدەین یەكەمین كار  كە یاسای لەسەر دەربكەین نەهێشتنی سیستەمی پاشەكەوتی موچەیە.
وتیشی:"بەهەموو توانامان هەوڵدەدەین بەزووترین كات پاشەكەوتی فەرمانبەران بگەڕێنرێتەوەو  بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەمان ئامادە كردووە".
كاندیدەكەی لیستی 105ی یەكێتی بۆ پەرلەمان روونكردنەوەی زیاتری لەسەر پڕۆژەكە خستەڕوو راشیگەیاند: داوا  لەدامودەزگاكانی حكومەت دەكەین ئەو لیستە ئامادە بكەن كە چەند پاشەكەوت بڕاوە لەفەرمانبەران بۆئەوەی بتوانرێت لەڕێی سیستەمی بایۆمەترییەوە كە كراوە بۆ فەرمانبەران پاشەكەوتەكە بگەڕێنرێتەوە، بەشێوەیەك ئەوكاتە هەر فەرمانبەرێك حساب بانكی بۆ دەكرێتەوەو تەواوی پاشەكەوتەكەی دەچێتەسەر ئەو حساب بانكییەو لەڕێگەی كریدت كارتەوە دەدرێتەوە.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure