هەواڵ

-

شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ پیرۆزبایی له‌پارێزگاری نوێی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

9/27/2018 7:02:12 PM 6 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 27-9-2018 شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، پیرۆزبایی له‌ پارێزگاری نوێی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات.

 

شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێر، پێشوازی له‌ (ئازاد تۆفیق ره‌حیم) كرد، كه‌ ئه‌مڕۆ وه‌ك پارێزگاری نوێی هه‌له‌بجه‌ سوێندی یاسایی خوارد.

 

له‌دانیشتنێكدا، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، وێرای پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی هه‌له‌بجه‌، به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی پارێزگاری نوێی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌نزیكه‌وه‌ پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگاری نوێی هه‌له‌بجه‌ (ئازاد تۆفیق ره‌حیم) و خه‌ڵكی هه‌له‌بجه‌ دووپاتكردوه‌. هه‌روه‌ها ووتی هه‌له‌بجه‌ جێگای شانازی هه‌مووانه‌و پێویسته‌ هه‌موومان هاوكارو پشتیوان و له‌خزمه‌ت شاری هه‌له‌بجه‌ی خۆشه‌ویست بین. 

 

PUKmedia : M9sharazoor

 

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure