هەواڵ

-

لە هەڵەبجە سكاڵا لەسەر پرۆسەی دەنگدان تۆماركرا

9/30/2018 4:50:52 PM 113 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئۆفیسی هەڵەبجەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ڕاگەیاندو ئاشكرایكرد، ڕێژەی دەنگدان 60.9% بووەو پێنج سكاڵاش تۆماركراوە.

 

 

لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، حەمە سەعید ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەڵەبجەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی پەرلەمان پرۆسەیەكی زۆر باش بوو، بۆ ئەنجامەكانیش سەرقاڵی جیاكردنەوەی دەنگەكانین و ئەنجامی بەرایی لەڕێگەی نوێنەرەكانیانەوە دەدرێتە لایەنە سیاسییەكان، سەرجەم بنكەكانیش لەكاتژمێر 6 داخراون.
وتیشی: ڕێژەی دەنگدان تا كۆتایی وادەی پرۆسەكە، 60.9% بووە، لەدەنگدانی تایبەتیش 93% دەنگیانداوە، ئەنجامەكانیش بەفەرمی لەلایەن كۆمسیۆنەوە ڕادەگەیەندرێت.
بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەڵەبجەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، ئاشكراشیكرد، تائێستا پێنج سكاڵا تۆماركراوەو بۆ سەروو خۆمان بەرزی دەكەینەوە.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure