هەواڵ

-

رۆژنامه‌نووسێك كۆچی دوایی كرد

10/5/2018 6:44:37 PM 22 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5-10-2018 ڕۆژنامه‌نووس و مامۆستا محه‌مه‌د حاجی فه‌ره‌ج دێكۆنی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئیبراهیم هه‌ورامانی سكرتێری لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ڕاگه‌یاند : به‌یانی ئه‌مڕۆ مامۆستا و ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان محه‌مه‌د حاجی فه‌ره‌ج به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

هه‌ورامانی وتیشی: ته‌رمه‌كه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ گوندی دێكۆن سه‌ر به‌ ناحیه‌ی خورماڵ به‌خاك سپێردرا و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌شی له‌ مزگه‌وتی گه‌یلانی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

 

 M9sharazoor : PUKmedia

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure