هەواڵ

-

پارێزگاری پیشووی هه‌ڵه‌بجه‌ په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

10/8/2018 6:34:59 PM 22 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

عه‌لی عوسمان عه‌لی پارێزگاری پێشووی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ وه‌كاله‌ت، له‌كۆتا رۆژی كاركردنیدا په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌و تێیدا سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ كاتی كاركردنیدا هاوكاریبوون و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ستافی نوێ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌خوازێت.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌....

به‌ ناوی خوای گه‌وره‌.

هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ خۆشه‌ویسته‌كان،كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، دانیشتوانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌میشه‌ زیندوو.

ئه‌مرۆ كۆتا رۆژی كاركردنمان بو وه‌ك پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ (وه‌كاله‌ت)،  سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ و بۆ پشتیوانی دلسۆز و هاوكارنمان له‌ تیمی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و حوكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، ئه‌و ئه‌ركه‌ی خرابوه‌یه‌ سه‌رشانمان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی دروستبوون و بونیاد نانی ئه‌م پارێزگایه‌ هه‌موو هه‌وڵ و كۆششیكی خۆمان خسته‌ گه‌ر بۆ سه‌ر پێ خستنی و دروست كردنی هه‌یكه‌لی ئیداری و كاریگێری پارێزگاكه‌،  له‌ گه‌ڵ هاوكارنمان شه‌و  رۆژمان خسته‌ سه‌ر یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ گونجاو ترین كات و به‌و ئیمكانیاته‌ كه‌مه‌ی كه‌ له‌ به‌رده‌ست بوه‌، توانیمان زۆری له‌ كاره‌كان به‌ كۆتا بگه‌ینن و هه‌ندیكی تر له‌ پرۆژه‌ و كاره‌كان له‌ قوناغه‌كانی كۆتایی بێت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای بوونی ئاسته‌نگ و گرفتی یاسایی و دارایی له‌ به‌رده‌مان، به‌ڵام په‌رۆشیمان و دلسۆزیمان  بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ و كاره‌كه‌مان هیچ كات ساردی نه‌كردینه‌ له‌ شان خستنه‌ ژیر ئه‌و ئه‌ركه‌ قورسه‌.

به‌رێزان، له‌ ماوه‌ی كاركردنمان به‌ ئه‌وپه‌ری هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیارێتی و له‌ روانگه‌ی سه‌ره‌وه‌ری یاسا و بێ گوێدانه‌ ئینتیمای حیزبی و سیاسی به‌ شاهیدی هه‌موو لایه‌ك كاره‌كانمان راپه‌رانده‌وه‌ ، كه‌ ئه‌وه‌ به‌ شانازییه‌كی گه‌وره‌ بۆ خزمه‌تكردنم به‌ ئیوه‌ی به‌رێز ده‌بێنم، چونكه‌ من هه‌میشه‌ خزمه‌ت كردن به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌ زانیوه‌.

خۆشه‌ویستان، ویست و ئیراده‌ی ئێمه‌ هه‌میشه‌ بۆ ئه‌وه‌ بوه‌ كه‌ هه‌له‌بجه‌ له‌ گۆشه‌گیری نه‌جات بده‌ین و له‌و بواره‌ش پرۆژه‌ی ستراتیژی گرنگ پێشه‌كه‌ش به‌ حوكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان  و به‌ تایبه‌تر به‌رێز (كاك قوباد، جێگری سه‌روكی حوكومه‌ت) كراوه‌، كه‌ بریار دراو كاری جدی له‌ سه‌ربكرێ و له‌ ئاینده‌ی نزیكدا بخریته‌ بواری جێبه‌جێكردنی و هه‌ندیكی له‌ سه‌ر ره‌زامه‌ندی حوكومه‌تی ئیران وه‌ستاوه‌ وه‌ك كردنه‌وه‌ی (مه‌رزی شوشمێ)، ته‌واو بوون كردنه‌وه‌ی مه‌رزی نیوده‌وڵه‌تی (پشته‌) له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانمان بوو.

به‌ بریاری كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ فیدراڵیه‌كانی حوكومه‌تی عێراق له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، هه‌نگاویكی گه‌وره‌مان بڕی له‌ چه‌سپاندنی نوزده‌هه‌مین پارێزگای عێراق،هیوام وایه‌ كه‌ به‌رێزان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كار بكه‌ن بۆ دیاری كردنی سنوری پاریزگاكه‌ له‌ ئاستی حوكومه‌تی عێراق و درێژه‌ پیده‌ری كاره‌كان بن ئینشالله‌.

به‌رێزان، ئێمه‌ له‌ هه‌ر پله‌و و پۆستیك بین یان له‌ هه‌ر شوین و جێگایه‌ك بین، ئه‌وله‌ویه‌ت و شانازی بۆ ئێمه‌ بریتیه‌ له‌ خزمه‌تكردن به‌  نیشتیمان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و هه‌ڵه‌بجه‌ و  كوردستان.

هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ستافی نوێ پارێزگا و هاوكارانم ده‌خوازم، ئۆمیدی كاری باشتر و خزمه‌تی زیاتریان بۆ هه‌له‌بجه‌ لێده‌خوازم. 

سوپاس بێ پایانم بۆ به‌رێز جێگری سه‌روكی حوكومه‌تی هه‌ریم ( كاك قوباد) و تیمێ راویژكارانی كه‌ هاوكار و پشتیوانی جدی بوون هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی به‌ پارێزگا بونی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌، سوپاس بۆ سه‌رۆكایه‌تی حوكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان و وه‌زیره‌ به‌رێزه‌كان و وه‌زیری ناوخۆ كه‌ هه‌میشه‌ هاوكار بوون.
سوپاس بۆ حوكومه‌تی فیدڕالی عیراق و وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیدراه‌كانی ده‌كه‌ین.

سه‌ركه‌وتوو و سه‌ربه‌رز بن.

عه‌لی عوسمان عه‌لی

M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure