ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10-10-2018 له‌هۆڵی سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین یه‌كه‌م دیداری رۆڵی زانكۆكان له بونیادنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هزری ئاشتیی ناوخۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستیپێكرد.
دیداره‌كه به ئاماده‌بوونی د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانۆكی سه‌ڵاحه‌ددین و نوێنه‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆڕانی زانستی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان وعیراق ده‌ستیپێكرد.
سه‌ره‌تا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتارێكی پێشكه‌شكرد و وتی: خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌م دیداره‌دا له‌گه‌ڵتاندام، بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی رۆڵی زانكۆكان له بنیادنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوخۆیی.
وتیشی: شانازی ده‌كه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی گه‌شی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان پێشكه‌ش بكات، له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه نه‌ته‌وه‌و پێكهاته جیاكان پێكه‌وه توانیویانه له‌سایه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ژیانی ئاسووده به‌سه‌ر ببه‌ن.
له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا وتیشی: ده‌ستخۆشی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و جوڵانه‌وه‌ی ئاشته‌واویی ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان و ( رابگه النجف الاشرف الخدمیه) ده‌كه‌م بۆ رێكخستنی ئه‌م دیداره، ئه‌وه‌ی بتوانین گفوگۆیهكی بنیاتنه‌رانه و زانستیانه ئه‌نجام بده‌ین ده‌رباره‌ی به‌شداری زانكۆكان له چه‌سپاندنی بیر‌و هزری لێبورده‌یی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوخۆیی له‌سه‌ر ئاستی ئێراق و كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش رونیكرده‌وه: بنه‌مای ئاشتی یه‌كێكه هه‌ره‌گرنگه‌كان بۆ ناساندنی تاك له‌نێوان تاكه‌كان و دواتریش له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی.
د.یوسف وتیشی: له‌سه‌ره‌تاكانی دروستبونی ده‌وڵه‌ت عیراق به‌هه‌موو قۆناغه‌كانی پاشایه‌تی و دوای پاشایه‌تیش كێشه‌یی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بووه و كار بۆ لێكترازانی نه‌ته‌وه‌كان كراوه، به‌تایبه‌تی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ده‌بێت زانكۆكان جگه له ئه‌ركه‌كانی فێركردن و توێژینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه ده‌بێت زیاتر ئاوێته‌ی كۆمه‌ڵگه ببن و به‌شداری كارایان هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی پرس و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگه، ده‌بێت به‌شدار له زه‌مینه‌سازی بۆ چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و شه‌فافیه‌ت و ڕه‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، وتیشی: هه‌روه‌ها زانكۆكان ده‌توانن له ڕێگه‌ی ده‌سپێشخه‌ری داهێنه‌رانه‌وه به‌شداری گه‌شه‌پێدانی ئابوری و ره‌خساندنی هه‌لی كار بكه‌ن به تایبه‌ت له ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ بازاری كار‌و كه‌رتی پیشه‌سازی.
له كۆتایی وته‌كانیشیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: هیوام وایه ئه‌م كۆنفراسه سه‌ركه‌وتوو بێت، ئێمه چاوه‌ڕوانی پێشنیاز و بڕیار و راسپارده‌كانتان ده‌كه‌ین، وتیشی: هه‌مومان پێكه‌وه كار بۆ ئارامی سه‌قامگیری ئێراق بكه‌ن، به جۆرێك نه‌ته‌وه و كه‌لتورو ئاین و ره‌نگه جیاوازه‌كان بتوانن به ئارامی پێكه‌وه بژین و له سایه‌ی ئابووریه‌كی فره ره‌نگ و گه‌شه‌كردودا ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌لی كار و پشكهوتنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه بره‌خسێنن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین رایگه‌یاند: ئێمه له كوردستان بزووتنهوهیهكمان هه‌یه، كه پێیده‌ڵێن بزووتنه‌وه‌ی ئاشتی نێوخۆیی، كه له مامۆستایانی زانكۆ له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان پیكهاتوون، له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی خزمه‌تگوزاری له نه‌جه‌ف، كه هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئاشتی ده‌ده‌ن، هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه ڕۆڵمان هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییه‌ی له‌نێوان پێكهاته‌كانی ئێراق له ماوه‌ی رابردوودا هه‌بووه، وه‌كو رۆڵی زانكۆكان.
پاشانیش هه‌ریه‌ك له د.مو‌سا محه‌مه‌د سه‌رۆكی بزافی ئاشتی ناوخۆیی و حسین حیدری سه‌رۆكی رابیته‌ی نه‌جه‌فی پیرۆز بۆ خزمه‌تگوزرای وته‌ی جیایان پێشكه‌ش كرد.
له‌ماوه‌ی دوو رۆژی كاره‌كانی كۆنفرانس نزیكه‌ی 60 توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌ش ده‌كرێن، ناوه‌ڕۆكه‌كانیان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه چۆن بتوانین كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاشته‌وایی بونیادبنێین و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان بكه‌ین.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارن به توێژینه‌وه، جیا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانیش، زانكۆكاكانی موسڵ، حه‌مدانیه، تكریت، سامه‌را، كه‌ركووك، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، قادسیه و به‌غدا، چه‌ند توێژینهوهیهكیشمان له ده‌ره‌وه بۆ هاتووه، له لیبیا و جه‌زائیر.
M9sharazoor