هەواڵ

-

كێشەی بودجەو موچەی هەرێم چارەسەر دەكرێت

10/10/2018 6:15:31 PM 106 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەهۆی كۆتایی هاتنی شەڕی داعش و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، چاوەڕوان دەكرێت كێشەی بودجەو موچەی هەرێم لەگەڵ بەغدا چارەسەربكرێت و پەرلەمانتارێكی یەكێتیش رایدەگەیەنێت"عادل عەبدولمەهدی دەتوانێت گرێ كوێرەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بكاتەوە".

 

حەسەن ئاڵی پەرلەمانتاری یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند: ئەولەویەتی كابینەی پێنجەمی حكومەتی عیراق كە لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت بریتییە لە خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەو چاككردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان و موچەخۆران.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی، تەواوی لایەنە عیراقیەكان گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی كە تەنها لەڕێگای سازان و شەراكەتی سیاسییەوە دەتوانرێت كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەربكرێت.
وتیشی:"ئەمە جگەلەوەی سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت، دۆستی كوردەو كەسێكی میانڕەوەو دەتوانێت بەشێكی زۆری گرێكوێرەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بكاتەوەو كێشەكان چارەسەر بكات".
حەسەن ئاڵی راشیگەیاند: تەنانەت ئەگەر رێكەوتنی نوێ لەنێوان هەرێم و بەغدا نەكرێت، ئەوە ناردنی 317 ملیارەكەی عیراق بۆ هەرێم هەر بەردەوام دەبێت، بەڵام بەهۆی كۆتایی هاتنی شەڕی داعش و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی داهاتی عیراق، چاوەڕێی دەكرێت كێشەكانی تایبەت بە بودجەو موچەی هەرێم چارەسەربكرێت.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure