هەواڵ

-

پۆلیس وردەكاری كوشتنی بەرپرسێكی حكومی ئاشكرا دەكات

10/15/2018 5:28:31 PM 121 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، راگەیاندراوێك لەبارەی كوژرانی بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەی ناڵپارێز بڵاودەكاتەوەو هۆكاری رووداوەكەش بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی دەگەڕێنێتەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە وێنەیەكی نێردراوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 15ی 10ی 2018، بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەی ناڵپارێز-ی سەر بە قەزای پێنجوێن، بەفیشەك كوژراو هێزەكانی پۆلیسی قەزای پێنجوێنیش لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووەو بەدوای تۆمەتبارانەوەن.
هەر بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە، هاوڵاتی ( أ ، أ ، ع ) ی تەمەن 33 ساڵ كە بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەی ناڵپارێزە ئەمڕۆ بە فیشەك كوژرا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو لە ئێستاشدا هێزەكانی پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبارانی ڕوداوەكەن .
ئەوەش ئاشكراكراوە كە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس، هۆكاری ئەو ڕوداوە كێشەی كۆمەڵایەتی بووە.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure