هەواڵ

-

نەخۆشخانەیەکی هەڵەبجە بەیارمەتی ژاپۆن نۆژەنکرایەوە

10/21/2018 7:32:18 PM 26 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەبڕی ١٣٠ ھەزار دۆلار لەلایەن حکومەتی ژاپۆن نەخۆشخانەی مناڵان و منداڵبونی ھەڵەبجە نۆژەنکرایەوە.

لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی پرۆژەکانی حکومەتی ژاپۆن لە ھەڵەبجە، کونسوڵی گشتی ژاپۆن لەھەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگای ھەڵەبجەی کرد و دوای بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەی مناڵان و منداڵبونی ھەڵەبجە، پارێزگاری ھەڵەبجە داوایکرد تەواوی ووڵاتان ھاووشێوەی یابان خزمەت بە ھەڵەبجە بکەن.

لە لێدوانێکی تایبەتیشدا کونسوڵی گشتی ژاپۆن لە ھەرێم ئاماژەی بەوەشکرد دۆستایەتیمان لەگەڵ ھەڵەبجە درێژە پێ ئەدەین و لەئایندەشدا لەبواری پرۆژەی ئاوی خواردنەوە و پرۆژە تەواو نەکراوەکان ھاوکار ئەبین بۆ تەواو کردنیان .
M9sharazoor : Kurdsat News

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure