هەواڵ

-

دابه‌شكردنی نه‌وت له‌م پارێزگایه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

10/24/2018 5:15:21 PM 39 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بڕیاروایه‌ ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌، به‌رپرسی دابه‌شكردنی نه‌وتیش له‌و پارێزگایه‌ دڵنیایی له‌بونی نه‌وتی ته‌واو ده‌دات و ئامارێكیش ئاشكراده‌كات.

 

ئاوات محه‌مه‌د به‌رپرسی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاگه‌یاند، "له‌دوو هه‌فته‌ی ڕابردودا دابه‌شكردنی نه‌وتمان له‌ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاگرت به‌مه‌به‌ستی عه‌مباركردن و دابه‌شكردنی له‌ناوچه‌ سارده‌كان".

وتیشی‌:"به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی یه‌كێك له‌بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "له‌ئێستادا ناوچه‌كانی هه‌ورامان ته‌وێڵه‌و، بیاره‌ نه‌وتیان وه‌رگرتوه‌و ته‌نها زه‌رده‌هاڵ ماوه‌، ئه‌ویش ڕێژه‌ی ماڵه‌كان وه‌رده‌گرین و نه‌وتیان بۆ ڕه‌وانه‌ده‌كه‌ین، به‌دڵنیایشه‌وه‌ نه‌وتی ته‌واو هه‌یه‌ كه‌ به‌شی سه‌رجه‌م دانیشتوانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بكات".

ئه‌وه‌شی وت:"تائێستا نزیكه‌ی نۆ هه‌زار ماڵ له‌ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌وتی‌ وه‌رگرتوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نیوه‌ی ماڵه‌كان و ئه‌مڕۆش به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی ٥ هه‌زار ماڵی دیكه‌ دابه‌شیده‌كه‌ین، پاشان نه‌وت له‌ناحیه‌ی خورماڵ دابه‌شده‌كه‌ین و دواتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ماوه‌ له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌واوی ده‌كه‌ین".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure