هەواڵ

-

دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكات.. لەناوشاریش بەردەوام دەبێت

11/1/2018 5:59:13 PM 35 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی، پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان دەستپێدەكات و هەفتەی داهاتوو لەسنووری قەزای پێنجوێن دابەشدەكرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە 4ی 11ی 2018، نەوت لە سنوری قەزای پێنجوێن دابەشبكرێت و لەهەمان كاتدا لە مەڵبەندی هەشتی ناوشاریش پرۆسەی دابەشكردن بەردەوام دەبێت.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure