هەواڵ

-

وه‌زاره‌تی دارایی به‌فه‌رمی دابه‌شكردنی موچه‌ی ڕاگه‌یاند

11/4/2018 6:11:06 PM 110 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، به‌فه‌رمی گه‌نجینه‌كان له‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 8ی ئه‌مساڵ ئاگادارده‌كاته‌وه‌و خشته‌ی دوو ڕۆژی دابه‌شكردنی موچه‌ش ئاشكراده‌كات.

 

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌،  گه‌نجینه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، سبه‌ینێ 5ی 11ی 2018، موچه‌ی مانگی 8ی 2018ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ لیوا هاوبه‌شه‌كان دابه‌شبكرێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 6ی 11ی 2018، موچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.

له‌زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هه‌رچه‌نده‌ به‌فه‌رمی گه‌نجینه‌كان له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ بدرێت.

 

M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure