هەواڵ

-

ھەناردەی نەوتی ھەرێم گەیشتۆتە ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لەرۆژێکدا

11/4/2018 6:18:03 PM 9 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان زیادبوونی ھەرناردەی نەوتی ھەرێمی بۆ ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا راگەیاند .
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە ، دوای ئەو ھەوڵە فراوانەی کۆمپانیاکانی بواری نەوت لە کێڵگەی تاوکێی نەوتییدا خستویانەتە گەڕ، بڕی بەرھەمھێنانی نەوت لەو کێڵگە نەوتییەدا رۆژانە ٥٠ ھەزار بەرمیل زیادیکردووە ، بەو شێوەیەش تێکرای ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان گەیشتۆتە ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لەرۆژێکدا .

لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە ، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تەواوی ھەوڵەکانی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی تێکرای بەرھەمھێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی داھاتوودا زیاتر ببێت .

 

 

M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure