هەواڵ

-

سبه‌ی نه‌وت له‌م ناوچه‌یه‌ دابه‌شده‌كرێت

11/4/2018 6:20:11 PM 33 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

سبه‌ینێ له‌ناحیه‌ی خورماڵ-ی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شده‌كرێت، به‌رپرسی دابه‌شكردنی نه‌وتی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: پرۆسه‌ی دابه‌شكدرنه‌كه‌ تا كۆتایی هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

ئاوات محه‌مه‌د، به‌رپرسی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌لێدوانێكدا راگه‌یاند: سبه‌ینێ 5 ی 11 ی 2018، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر دانیشتوانی ناحیه‌ی خورماڵ ده‌ستپێده‌كات و بڕیاره‌ تاكۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وام بێت.

وتیشی: له‌دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌كه‌ له‌ناحیه‌ی خورماڵ، دابه‌شكردنی نه‌وت له‌سه‌نته‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure