هەواڵ

-

یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان بەڕێوەچوو

11/6/2018 5:35:32 PM 4 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، ئەندامانی نوێی پەرلەمان بە پێویستی دەزانن ئەم خولە دووربێت لە ململانێی سیاسی و پەرلەمانتاران ئەرکی راستەقینەی خۆیان بەجێبھێنن.

ئەندامانی نوێی پەرلەمان لە سەر کاری داھاتوویان بە پێویستی دەزانن ئەم خولە دووربێت لە ململانێی سیاسی و پەرلەمانتاران ئەرکی راستەقینەی خۆیان ھەڵسن ئەویش یاسا دانان و چاودێریکردنە.

ھاوکات دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کووردستان بەھۆی ھەڵنەبژاردنی  دەستەی سەرۆکایەتیەوە بە کراوەیی مایەوە، ئەندامانی نوێێ پەرلەمانیش داوایان کرد بەزووترین کات دەستەی سەرۆکایەتی ھەڵبژێرێت بۆ ئەوەی دەست بە کۆبونەوەکانیان بکەن.

M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure