هەواڵ

-

قۆناغی دووەمی سزاکانی سەر ئێران چوونە بواری جێبەجێکردنەوە

11/6/2018 5:39:30 PM 4 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

قۆناغی دووەم و کۆتایی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران چوونە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرۆکی ئەمریکاش سزاکان بە بە تووندترین سزا ناودەبات لە مێژووی ئەمریکا.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ رۆژی دووشەممە، قۆناغی دووهەم و کۆتایی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر کەرتی نەوت و وزە و کەشتیوانی و بانکداریی ئێران چوونە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لەمساڵدا ئەمریکا کشانەوەی خۆی لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران راگەیاند.

سزاکانی ئەمریکا، جەخت لە پەکخستنی کەرتی نەوت و وزە و کەشتیوانیی ئێران دەکاتەوە و جگە لەمەش سزا بەسەر 600 کەس و لایەنی ئێرانیدا سەپێندراون و لەو لیستەشدا 300 ناوی نوێ هەن کە لە سزاکانی پێشتردا بوونیان نەبووە.

لەلایەکی ترەوە، واشنتۆن بۆ ماوەیەکی کاتی، رێگە بە هەشت وڵات دەدات لە کڕینی نەوتی ئێراندا بەردەوام بن، لەو وڵاتانەشدا کۆریای باشوور، هاوپەیمانی نزیکی ئەمریکا و هندستان گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێران هەیە.

 

 

M9sharazoor :Kurdsat news

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure