هەواڵ

-

كورد داوای دابینكردنی بودجه‌ ده‌كات بۆ مادده‌ی 140

11/7/2018 7:30:14 PM 13 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2019 ی عیراق كێشه‌و كه‌موكوڕی زۆری تێدایه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئه‌ڵماس فایه‌ق ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 7-11-2018، پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی  2019 ی عیراق كێشه‌و كه‌موكوڕی زۆری تێدایه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوكه‌وه‌ هه‌یه‌، وتیشی: وه‌ك لایه‌نی كوردی له‌ نوێنه‌رانی عیراق پێداگری ده‌كه‌ین له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد له‌ بودجه‌ی گشتی عیراق و داوای دابینكردنی بودجه‌ی پپێویست ده‌كه‌ین بۆ نوسینگه‌ی مادده‌ی 140 ی تایبه‌ت به‌ كه‌ركوك و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌ كوردییانه‌ی كه‌ به‌هۆی هێرشی تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ رووبه‌ڕووی وێرانكاری و زیان بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌ڵماس فایه‌ق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌ك لایه‌نی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تێبینی زۆرمان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019 هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ نه‌فه‌قاتی سیادییه‌وه‌ هه‌یه‌.

PUKmedia : M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure