هەواڵ

-

بەركەوتویەكی دیكەی چەكی كیمیاوی گیانی لەدەستدا

11/15/2018 7:35:12 PM 25 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەركەوتویەكی دیكەی چەكی كیمیاوی لەپارێزگای هەڵەبجە كۆچی دوایی كرد و سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجەش رایدەگەیەنێت: بارودۆخی برینداران زۆر خراپەو پێویستیان بەچارەسەری بەپەلە هەیە.

 

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە  ڕاگەیاند: كەمێك پێش ئێستا هاوڵاتی توبا سەید قادر عەبابەیلێی، كە بەركەوتویەكی چەكی كیمیاوییە، لەتەمەنی 67 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
وتیشی: ئەم هاوڵاتییە چەندین ساڵە گیرۆدەی نەخۆشییە بەهۆی بەركەوتنی چەكی كیمیاوی و پێشتریش جارێك ڕەوانەی ئێران كراوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام برینەكەی سەخت بووەو چارەسەری گونجاوی وەرنەگرتووە.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكرد، بریندارانی چەكی كیمیاوی لەبارودۆخێكی خراپدان و پێویستیان بە چارەسەری بەپەلە هەیە، بە ناردنە دەرەوەیان بێت یان چارەسەری ناوخۆ.
بەگوێرەی زانیارییەكانی لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە 900 بەركەوتوی چەكی كیمیاوی هەیەو تائێستاش زیاتر لە 100 بەركەوتە بەهۆی كاریگەریی چەكی كیمیاوی، گیانیان لەدەستداوە.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure