هەواڵ

-

بڕەپارەیەك بۆ ئەم پارێزگایە تەرخان دەكرێت

11/22/2018 7:41:11 PM 12 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

هەر سێ شارەوانی پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك، كۆمەكی دارایی پێشكەشی سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە دەكەن، سەرۆكی شارەوانی ئەو شارەش رایدەگەیەنێت: شارەوانی سلێمانی پارەكەی رەوانەكردووەو چاوەڕوانی گەیشتنی پارەكەی هەولێرو دهۆك دەكەین.

 

كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ڕاگەیاند: بەو پێیەی داهاتی شارەوانییەكەمان بەراورد بە شارەوانییەكانی دیكە كەمە، لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی شارەوانیدا، پێشنیازمان كرد ئەو شارەوانیانەی داهاتیان زۆرە، بەبڕێك پارە هاوكاریمان بكەن.
وتیشی: بەخۆشحاڵییەوە شارەوانییەكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك، بڕیاریاندا هەریەكەیان بە ۱۰۰ ملیۆن دینار هاوكاریمان بكەن، كۆی گشتی هاوكارییە داراییەكەش، ۳۰۰ ملیۆن دینارە.
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا بڕی ۱۰۰ ملیۆن دیناری هاوكارییەكەی شارەوانی سلێمانیمان پێگەیشتووە، كە تەرخانمان كردووە بۆ بەشێك لە كۆنكرێتی گەڕەكی شێخ ئیسماعیل، هیوادارین دواتریش شارەوانییەكانی هەولێر و دهۆك پارەكەمان بۆ رەوانتە بكەن.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure