هەواڵ

-

یەكەم وەزارەت بۆ گۆڕانكاری لەپاشەكەوتی موچەكەیان ئاشكراكرا

11/27/2018 6:37:56 PM 58 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

یەكەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە، رونكردنەوە لەبارەی كەمكردنەوەی فەوج و لیوای هێزەكەیان دەدات و بەرپرسێكی ئەو یەكەیەش، چەند زانیارییەك لەبارەی پاشەكەوتی موچەی پێشمەرگەوە ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە، هەر كاتێك حكومەت گۆڕانكاری لەپاشەكەوتی موچەدا بكات، یەكەم وەزارەت پێشمەرگە دەبێت.

 

عەمید ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە راگەیاند: بەهیچ شێوەیەك ژمارەی فەوج و لیوا و یەكەكانمان كەمناكرێتەوەو دوێنێ لەكۆنفرانسی تایبەت بەچاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەبوین، كە ناوەڕۆكی بنەما چاكسازییەكە بریتییە لە 35 خاڵ.
رونیشیكردەوە، لەو خاڵانەی كە وەك چاكسازی وەزارەت ئامادەكراوە، تائێستا پێنج خاڵیان كراونەتە بڕیارو چاوەرواندەكرێت جێبەجێ بكرێت، یەكێك لەبڕیارەكانیش یەكخستنەوەی هێز و یەكەكانە، نەك كەمكردنەوەیان.
لەبارەی گۆڕانكاری لەسیستمی پاشەكەوتی موچەی هێزی پێشمەرگەش، وتەبێژی هێزی 70 باسی لەوەكرد كە گۆرانكاری لەپاشكەوتی موچەی پێشمەرگە لەگەڵ موچەخۆرانی مەدەنی دەبێت و هەر كات بڕیار بدرێت پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران كەمبكرێتەوە یاخود لاببرێت، ئەوا پێشمەرگەش لەو گۆڕانكارییە سودمەند دەبێت.
رونیشیكردەوە، ئەگەر حكومەتی هەرێم بڕیاری لابردن، یاخود گۆڕانكاری لە پاشەكەوتی موچە بدات، ئەوا یەكەم وەزارەت كە بڕیارەكەی لەسرە جێبەجێ بكرێت، وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت.
وتیشی: لەئێستادا هەوڵێك هەیە موچەی هێزی پێشمەرگە بخرێتە سەر بودجەی وەزارەتی بەرگری عیراق، ئەگەر ئەو هەنگاوەش كاری پێبكرێت، موچەی پێشمەرگە هاوتای هێزە ئەمنییەكانی عیراق دەكرێت.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure