هەواڵ

-

گرێبەستەکان دەکرێنە ھەمیشەیی

11/29/2018 5:13:30 PM 5 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بە ھەزاران پلەی وەزیفی بۆ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩ زیاد دەکرێت و بەو ھۆیەشەوە گرێبەستەکان دەکرێنە ھەمیشەیی.
سوھام عەقیلی ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە، لیژنەکەیان لەگەڵ لیژنەی وزاریی رێککەوتون تا ٤٥ ھەزار پلەی وەزیفی بۆ بودجەی ساڵانە زیاد بکەن، پێشینەی کارەکانیشیان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەستە، ئێستاش گرێبەستەکانی سەر بە وەزارەتی کارەبا بڕیاری بە ھەمیشەیی بوونیان بۆ وەرگیراوەو دواتر کار لەسەر ھەموو گرێبەستەکانی تر دەکرێن.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاندوە، ھۆکاری دابەزینی نەوت وایکردوە چاو بە بودجەدا بخشێنرێتەوە، لە یەکەم ھەنگاویشدا ژمارەیەکی زۆر لە خەرجییەکان بەتایبەتی لە بودجەی سەرۆکایەتییەکان و وەزارەت و دەستەکان کەمدەکرێنەوە، چونکە ھەندێک شوێن ھەن پێویست بە تەرخانکردنی پارەی زۆر ناکات، بە ھەڵوەشاندنەوە یاخود کەمکردنەوە پارەکانیشیان پلەی وەزیفییان پێ زیاد دەکەن.


M9sharazoor : Kurdsat News

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure