هەواڵ

-

هه‌رزانبوونی نرخی به‌نزین كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوالێتییه‌كه‌ی دروستكردوه‌

12/4/2018 6:58:38 PM 5 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

به‌هۆی هه‌رزانبوونی نرخی به‌نزینه‌وه‌ كوالێتییه‌كه‌ی دابه‌زیووه‌ و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش ده‌ڵێت، ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانییه‌وه‌ ده‌رچووه‌ و به‌هه‌ماهه‌نگی نه‌بووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ رێكه‌وت زه‌كی سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گازو كانزاكان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی  راگه‌یاند: ده‌ركردنی بڕیاری دابه‌زینی نرخی به‌نزین به‌هه‌ماهه‌نگی نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانییه‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌.

وتیشی: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ تێبینیمان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی پارێزگار هه‌بووه‌، چونكه‌ ئاشكرایه‌ به‌ هه‌رزانكردنی نرخه‌كه‌ی كوالێتییه‌كه‌شی خراپده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین كاتێك گرنگه‌ كه‌كوالێتییه‌كه‌ی به‌باشی بمێنێته‌وه‌ نه‌ك نرخ و كوالێتی به‌یه‌كه‌وه‌ دابه‌زێنرێت.

رێكه‌وت زه‌كی وتیشی: به‌م بڕیاره‌ ته‌نها هاووڵاتییان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، چونكه‌ دابه‌زینی نرخی به‌نزین له‌ لیترێكدا 25 دینار بۆ هاووڵاتییان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، به‌ڵام خراپی به‌نزینه‌كه‌ ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی خراپبوونی ئۆتۆمبێل و به‌وه‌ش شۆفێران پاره‌یه‌كی زیاتر زه‌ره‌رده‌كه‌ن.

PUKmedia : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure