هەواڵ

-

ئێران بڕیارێک بۆ منداڵانی ھەرێم دەردەکات

12/5/2018 6:54:29 PM 32 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

حکومەتی ئێران بڕیارێک لەبارەی منداڵە ونبووەکانی ھەڵەبجە دەردەکات و سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجەش روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت"بڕیارەکە خزمەت بەکەسوکاری منداڵانی ونبوو دەکات".

 

لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە راگەیاند:لەڕێگەی بەرپرسانی حکومەتی تارانەوە ئاگادارکراوینەتەوە کەژمارەیەکی زۆری منداڵی ونبووی ھەڵەبجە لەئێراندا ھەیە و ناسنامەیان بۆ وەرگیراوە و دراونەتە خێزانە ئێرانیەکان و بەدواداچوونەکانیشیان بەردەوامە.

وتیشی:"لەڕابردوودا یاداشتێکمان پێشکەشی پەرلەمانی عیراق کردووە کەپێویستە لە پەرلەمانەوە داوا لە ئێران بکرێت بەرێکەوتی کاتی کارەساتی کیمیاباران بچنەوەو بەدواداچوون لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە بکرێت بۆئەوەی دۆزینەوەیان ئاسان بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە ئێران کراوە میکانزمێک بگیرێتەبەر بۆگەڕاندنەوەی منداڵە ونبووەکان.

لوقمان عەبدولقادر ئاشکراشیکرد، بەپێی بڕیارەکەی ئێران لەمەودوا ھەر منداڵێک بدۆزرێتەوە پێویستە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە پەسەندی بەڵگەنامەکان بکات، کە پێشتر ئەو رێوشوێنە نەگیراوەتەبەر.

وتیشی:"لەمەودوا ھیچ کەسێک ناتوانێ بێ بەڵگە خۆی بە منداڵی ونبوو بناسێنێت و لە بەرژەوەندی کەسوکاری ئەو منداڵانەدایە کە ونبوون".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure