هەواڵ

-

ئەم ھاوپەیمانێتییە ڕاگەیەندرا... لەبەغداوە دەستپێدەکەن

12/5/2018 6:58:10 PM 27 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

یەکێتی ھەوڵی دروستکردنی ھاوپەیمانێتی نێوان لایەنە کوردستانییەکان لەبەغدا دەدات و ئەندامێکی فراکسیۆنەکەش رایدەگەیەنێت: ھەندێکجار حاڵەتی سیاسی گرژی دەخاتە نێوان لایەنە سیاسییەکانەوەو ئەوەش رێگردەبێت لەبەردەم دروستکردنی ئەو ھاوپەیمانێتییە.

 

حەسەن ئاڵی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەران  راگەیاند: لەنێوان سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەبەغدا باسی ھاوپەیمانێتی کراوە، بەڵام بەھۆی ھەندێک حاڵەتی سیاسییەوە ھەندێجار گرژی لەنێوان لایەنەکاندا دروست دەبێت و رێگردەبێت لەبەردەم دروستکردنی ئەو ھاوپەیمانێتییەکە.

وتیشی:"وەک فراکسیۆنی یەکێتی بەردەوام دەبین لەھەوڵدان بۆ دروستکردنی ئەو ھاوپەیمانێتییە".

راشیگەیاند: راستە لەبەغدا ھیچ لایەنێکی کوردستانی ئۆپۆزسیۆن نییە، بەڵام بەدڵناییەوە ئۆپۆزسیۆنبوونی چەند لایەنێک لە ھەرێم، کاریگەری لەسەر بڕیاری ھاوبەشی لایەنە کوردستانییەکان لەبەغداش دەبێت.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure