هەواڵ

-

زانیارییەكی نوێ لەبارەی هاوتاكردنی موچە لەگەڵ بەغدا ئاشكرادەكرێت

12/8/2018 6:43:48 PM 37 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕونكردنەوە لەبارەی بڕیارێكی ئەنجومەنی عیراق دەدات كە تایبەتە بە یەكخستنی ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەكانی هەرێم لەگەڵ هاوتاكانیان لەبەغدا، بەرپرسێكی حكومەتیش رایدەگەیەنێت: لە بودجەی سیادییەوە پارەی پێویست تەرخان دەكرێت.

 

د.ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، ناوەڕۆكی كۆنووسی كۆبوونەوەی ئەو لیژنە حكومییەی بڵاوكردۆتەوە، كە ڕۆژی 5ی 12ی 2018 ئەنجامدراوە بۆ یەكخستنی ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و زیندانییە سیاسیەكانی هەرێم و ھاوتاكاكردنیان لەگەڵ بەغدا.
راشیگەیاندوە، لەبڕگەی یەكی كۆنووسەكەدا داوا لە وەزارەتی دارایی عیراق كراوە بۆ تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ مافی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هەرێم، بەتایبەت كە بودجەی  ھەردوو دەزگای شەھیدان و زیندانیانی سیاسی حكومەتی فیدڕاڵ لە چوارچێوەی بودجەی ئەنجومەنی وەزیرانە لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە لە خشتەی خەرجییە سیادییەكانە، بۆ ساڵی ٢٠١٩ش بەھەمان شێوە دەبێت.
ئامانج رەحیم ئاشكراشیكردووە، هەرێم تا ساڵی ٢٠١٤ بەشداری بودجەی ئەو دوو دەزگایەی كردووە بە ڕێژەی ١٧٪‏ و بۆ ئەمساڵیش بە ڕێژەی 12.67%بێ ئەوەی ھیچ سوودێكی بۆ شەھیدان و زیندانیانی سیاسی ھەرێم هەبووبێت و بەو پێیەش بێت بەشە بودجەی هەرێم دوای داشكاندنی لەخەرجییە سیادییەكان بووە.

 

 

 

 

 

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure