هەواڵ

-

مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیان زیادده‌كرێت

12/8/2018 6:49:15 PM 68 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 8-12-2018 له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی كاركردنی له‌ شاری سلێمانی سازی كرد، وه‌زیری كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی ھه‌رێم ئاماژه‌ی به‌ ھه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد بۆ ھاوتاكردنی مووچه‌ی شه‌ھیدان له‌گه‌ڵ شه‌ھیدانی عێراق و ئاماژه‌ی به‌ كاری ئه‌و لێژنه‌یه‌ كرد كه‌ بۆ به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌ 26 ی 2018 سه‌ردانی به‌غدای  كردبوو و ڕایگه‌یاند: "داوامان كردووه‌ له‌ساڵی نوێدا یه‌كبخرێته‌وه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ش مووچه‌كه‌یان رێكده‌خری دوای ئه‌وه‌ی یاسا و رێنمای و سیاسییه‌ دارایی و ئیدارییه‌كان ھه‌موار ده‌كری.

مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری شه‌ھیدان و ئه‌نفاكراوان وتیشی: "له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وه‌فدێكمان سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا یاداشتێكیان ئیمزای كردوه‌ كه‌تێیدا داوای سه‌رجه‌م مافه‌كانی كه‌سوكاری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیان سیاسییان كراوه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رفكردنی زیاده‌ی موچه‌كانیشیان كه‌ له‌ عێراق دابه‌ش ده‌كرێت".

راشیگه‌یاند: "بۆ ھاوتاكردنی مینحه‌ و ئیمتیازاته‌كان و ھه‌موار كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێنمایانه‌ی له‌عێراق و ھه‌رێم جیاوازه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌ك واژوو كراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ین و به‌دڵنیایشه‌وه‌ زیندانیانی سیاسی و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و شه‌ھیدانی ھه‌رێم مینحه‌كه‌یان وه‌كو عیراقی لێ ده‌كرێت و زیاد ده‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌ كاتی ھاوتاكردنی مووچه‌كه‌ش مه‌حمود حاجی ساڵح ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: "ئێمه‌ داوامان كردووه‌ له‌ ساڵی نوێدا ھاوتاكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی ھه‌رێم جێبه‌جێ بكرێت به‌ڵام به‌دیاری كراوی كاته‌كه‌ی ده‌ست نیشان نه‌كراوه‌".

ئاشكراشیكرد: "له‌ھه‌رێمی كوردستان به‌پێی پله‌ بڕی مووچه‌كه‌یان جیاوازه‌ به‌ڵام له‌ عێراق ئه‌و جیاوازییه‌ نییه‌ و ھه‌موویان بڕی مووچه‌كه‌یان وه‌كه‌ یه‌كه‌ بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و  ڕێنمایی و یاسا داراییانه‌ یه‌ك بخرێته‌وه‌".

وه‌زیری شه‌ھیدان و ئه‌نفاكراوان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "بۆ ڕاییكردنی ته‌واوی كاره‌كانی قوربانیانی كیمیاباران و جینۆساید و شه‌ھیدان و زیندانیانی ‌عیراق و ھه‌رێم پێشنیار كراوه‌، ده‌زگای شه‌ھیدانی عێراق گه‌وره‌تر بكرێت و وه‌ك وه‌زاره‌تی لێ بكرێت".

سه‌باره‌ت به‌ كرێی خوێندنی خوێندكارانی كه‌سوكاری شه‌ھیدان ڕوونیكرده‌وه‌: "له‌ راسپارده‌كانی لێژنه‌كه‌ داوا كراوه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌ نیوان وه‌زاره‌تی شه‌ھیدان و ھه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق و ھه‌رێم ساز بكرێ و باسی پرسی وه‌رگرتنی كوڕ و كچی شه‌ھیدان و زیندانیانی سیاسی له‌ سه‌رجه‌م زانكوكانی عێراقدا تاوتوی بكریت و بڕیاری بو بدرێت به‌وه‌ش كوڕ و كچی شه‌ھیدان و زیندانیانی سیاسی كوردستان ده‌توانن به‌ منافسه‌ له‌ سه‌رجه‌م زانكوكانی عێراق ده‌توا له‌س  بخوێنن".

بۆ كرێی خوێندنیش وتی: "ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ركرێی خوێندنی ساڵ2016 بو 2017 خه‌ركراوه‌ و ره‌زامه‌ندیش بۆ ساڵانی دواتر 2017 بۆ 2018  كه‌ بۆ خوێندكاران خه‌رج بكرێت".

ھه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌ خاڵه‌كه‌نی راسپارده‌كانی لێژنه‌ تایبه‌ته‌كه‌ كرد و ھیچ كاتێكی دیاریكراوی دیاری نه‌كرد و گه‌شبینی خۆی بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی كاره‌كانی ھاوتاكردنی مووچه‌ی شه‌ھیدان و زیندانیانی سیاسی ده‌ربڕی.

ھه‌ر له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا ئه‌حمه‌د مام ره‌سوڵ سه‌رۆكی ئه‌و وه‌فده‌ی سه‌ردانی به‌غدایان كردووه‌ ڕایگه‌یاند: "پێشوازییه‌كی باشیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ لێی كراوه‌ و ئه‌نجامه‌كان جێی ئومێدن".

وتیشی: "شێوازی مووچه‌كه‌ش مانگانه‌ به‌ بڕی 12000000یه‌ك ملیۆن و دوو سه‌د ھه‌زار ده‌بێت بێجگه‌ له‌ ئیمتیازاته‌كانیش".

ھه‌ر له‌ چوارجێوه‌ی ئه‌و كۆنگره‌ روژنامه‌وانیه‌دا كۆمه‌ڵی له‌ زیندانیانی سیاسی و به‌ ناوی ھاورێكانیه‌ویانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌و ھه‌وڵانه‌ی داویانه‌ دیاری رێز لێنانیان پێشكه‌ش به‌ وه‌زیری شه‌ھیدان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خزمه‌تگوزاری وه‌زاره‌تی شه‌ھیدان كرد.

 

M9sharazoor : راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure