هەواڵ

-

به‌غدا وه‌ڵامی‌ داوایه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌رێم ده‌داته‌وه‌..پاره‌كه‌ دێت

12/22/2018 6:48:12 PM 266 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

حكومه‌تی‌ عیراق وه‌ڵامی‌ داوایه‌كی‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌داته‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ناردنی‌ (951)ملیار دینار، بۆ موچه‌ی‌ سێ مانگی فه‌رمانبه‌ران و به‌پێی‌ زانیارییه‌كان به‌شێوه‌ی‌ زاره‌كی‌ ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌رداوه‌ و  له‌ساڵی‌ 2019دا ئه‌و پاره‌یه‌ ره‌وانه‌ ده‌كات.

 

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان وه‌زاره‌تی دارایی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی‌ زاره‌كی‌ ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر ناردنی‌ پاره‌ی‌ موچه‌ سێ مانگی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمداوه‌، كه‌ پێشتر به‌نوسراوی‌ فه‌رمی‌ هه‌رێم داوایكردوه‌.

له‌زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه‌ حكومه‌تی‌ عیراق به‌شێوه‌یه‌كی‌ زاره‌كی‌ ره‌زامه‌ندیداوه‌ له‌ساڵی‌ 2019 پاره‌ی‌ ئه‌و سێ‌ مانگه‌ی‌ 2018ی‌ فه‌رمانبه‌ران بنێرێت، كه‌ بۆ هه‌ر مانگێك 317ملیار دیناره‌.

داواكه‌ی‌ هه‌رێم و ناردنی‌ ئه‌و (951)ملیار دیناره‌ش له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم، به‌پاساوی‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ به‌غدا له‌و 317ملیار دیناره‌ی‌ له‌مانگی‌ نیسانی‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ مانگانه‌ ره‌وانه‌ی‌ ده‌كرد، بۆ مانگه‌كانی‌(2،1 و 3)ی‌ 2018ی‌ نه‌ناردبوو، به‌پێی‌ زانیارییه‌كانیش له‌ئێستادا له‌كاتی‌ ناردنیدا له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ موچه‌ی‌ به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ بۆ مانگه‌كانی‌(11،10 و 12)ی‌ 2018ی‌ پێ دابه‌ش ده‌كرێت.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure