هەواڵ

-

وه‌زاره‌تی كاره‌با: ئاماده‌ین بۆ باشتركردنی كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه‌‌

12/23/2018 4:51:50 PM 68 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

هۆگر شاڵی بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با پێشوازی له‌ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌و وه‌فدی یاوه‌ری كرد و ئاماده‌یی وه‌زاره‌تیشی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ باشكردنی تۆڕی دابه‌شكردنی كاره‌با بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23-12-2018، له‌دیدارێكدا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ شێخ كاوه‌ جێگری پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی دیوان و گواستنه‌وه‌ و دابه‌شكردنی كاره‌با ئاماده‌یبوون، بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با وێڕای به‌خێرهاتنی پارێزگار و شاندی یاوه‌ری گوێبستی داواكاری و پێشنیاره‌كانی پارێزگار بوون.

وێڕای به‌خێرهاتن و پێشوازی ئاماده‌یی وه‌زاره‌تیشی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكاری و كار ئاسانییه‌ك بۆ باشكردنی تۆڕی دابه‌شكردنی كاره‌باو گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌با بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه‌.

 له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ ژێرخانی كاره‌با له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و دامه‌زراندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه‌ كرا، هۆگر شاڵی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و كارو پرۆژانه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردنن كه‌ سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی بودجه‌و قه‌یرانی دارایی تیمه‌كانیان توانیویانه‌ درێژه‌ به‌كاره‌كانیان بده‌ن.

 هه‌روه‌ها داواكاری دامه‌زراندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌ نوسراوی فه‌رمی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ و چاوه‌روانن له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا كاری له‌سه‌ر بكرێت. 

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش وێڕای ده‌ستخۆشی له‌كاره‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با كه‌ توانیویانه‌ سه‌ڕه‌ڕای قه‌یرانی دارایی چه‌ندین پرۆژه‌ و كار له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن، ئومێدیشی خواست به‌هه‌ردوو لا بتوانن چاره‌سه‌ری كه‌موكورتیه‌كانی كاره‌با له‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان بكه‌ن.

M9sharazoor : راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم

12.jpg

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure