هەواڵ

-

ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌دره‌وشێنه‌وه‌

12/24/2018 6:49:46 PM 27 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

كچان و كوڕانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌چه‌ند بوارێكدا یه‌كه‌م ده‌بن و خه‌ڵات و نازناوی جیاجیا به‌ده‌ستده‌هێنن و ده‌بنه‌ رۆشنایی و ئه‌ستێره‌ی روناككردنه‌وه‌ی شه‌وه‌ زه‌نگی شاری شه‌هیدان و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان شانازییان پێوه‌ده‌كه‌ن.

نوێترین خه‌ڵات بۆ كچێكی هه‌ڵه‌بجه‌/

شه‌یدا موعته‌سه‌م جافر كچه‌ چالاكوانێكی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ پێشبڕكێی 100 كه‌سایه‌تی چالاكوانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه‌بۆ كه‌سایه‌تیه‌ كاریگه‌ره‌كان ئه‌نجامده‌درێت، كه‌ 16 هه‌زار و 300 كه‌س سیڤییان پێشكه‌ش كردبوو هه‌ڵبژێردرا.

شه‌یدا كه‌ كچێكی 26 ساڵانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ وه‌ك یه‌كه‌م كورد خه‌ڵاتی پێبه‌خشراوه‌و ئه‌و ئه‌م هه‌لبژاردنه‌ به‌ گرنگ وه‌سف ده‌كات چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی راكێشانی رێكخراوه‌ عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری ماف و ئازادی كه‌سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن و گرنگی پێبده‌ن.

5.jpg

نازناوی شاجوان بۆ كچی هه‌ڵه‌بجه‌/

دووه‌م ناوبانك كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ تۆماری كردوه‌، نازناوی شاجوانی كوردستان بوو، كه‌له‌ رۆژی 20-12-2018 له‌مه‌راسیمێكدا له‌ شاری هه‌ولێر چواره‌مین شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێردا، كه‌له‌كۆی 14 كچ نازناوه‌كه‌ به‌خشرایه‌ كچێكی هه‌ڵه‌بجه‌.

سانا مه‌حمود كچێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵانه‌ و خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ باوكی پێشمه‌رگه‌ی كۆن بوه‌و خێزانی سانا نزیكه‌ی 25 ساڵه‌ له‌ وڵاتی سوید نیشته‌جێن.

59441821122018_000000001.jpg

جوانه‌مه‌رگه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌كه‌می روانگه‌بوو/

رێهات له‌ رۆژی 8-12-2018 له‌ مه‌راسیمی خه‌ڵاته‌كانی روانگه‌ توانی له‌سه‌ر ئاستی به‌شی ( تاكژه‌نی موزیك ) پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی روانگه‌.

رێهات حه‌مه‌ عه‌زیز ته‌مه‌نی 18 ساڵان بوو خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بوو خوێندكاری به‌شی موزیكی په‌یمانگای هونه‌ره‌ حوانه‌كان بوو له‌ سلێمانی، ژه‌نیاری ئامێری كلارنێت بوو.

به‌داخه‌وه‌ له‌ رۆژی 12-12-2018 رێهات له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی خنكاند و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

1212201819rrrmrmrm.jpg

ئاریان بووه‌ ستاری كوردستار/

ئاریان ساڵی 2009 به‌شداری به‌رنامه‌ی كوردستاری كه‌ناڵی ئاسمانی كوردساتی كردوو له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناو بوه‌ ئه‌ستێره‌ی به‌رنامه‌كه‌، له‌دوای به‌رنامه‌كه‌ش ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردوه‌و هه‌تا ئێستا به‌سه‌ركه‌وتوانه‌ چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌رسی پێشكه‌شی هه‌وادارانی كردوه‌.

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئاریان كه‌ریم ته‌مه‌نی 34 ساڵانه‌و له‌دایكبووی هه‌َڵه‌بجه‌یه‌.

66.jpg

یه‌كه‌م فۆتۆگرافه‌ری زانكۆكانی هه‌رێم/

ئاودێر به‌شداری 51 پێشه‌نگای هونه‌ری له‌ ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردوه‌و 4 خه‌ڵاتی رێزلێنانی له‌ بواری شێوه‌كاری و فۆتۆگرافی به‌ده‌ستهێناوه‌و خه‌ڵاتی یه‌كه‌م فۆتۆگرافه‌ری له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی هه‌رێم به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ ساڵی 2005 ، دوو پێشانگای تایبه‌تی فۆتۆگرافی له‌ سلێمانی و به‌یروت ئه‌نجامداوه‌.

چه‌ند كتێبێكی هونه‌ریشی هه‌یه‌ له‌باره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ناوه‌كانی ( په‌ره‌سه‌ندنی هونه‌ری شێوه‌كاری له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 1935_1995 ، شوێنه‌كای دوی كاره‌سات).
ئاودێر عوسمان ته‌مه‌نی 25 ساڵانه‌ و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌دایك بوه‌له‌ئێستاشدا مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌.

55.jpg

تاریق له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌ره‌و پاڵه‌وانی كیك بۆكسینگ_ی جیهان/

تاریق گه‌نجێكی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و خاوه‌نی دوو مه‌دالیای ئاڵتون و یه‌ك مه‌دالیای زیوه‌ و یه‌كێك له‌ مه‌دالیاكانی كه‌له‌پاڵه‌وانێتی جیهان له‌ وڵاتی یۆنان به‌ده‌ستی هێناوه‌ به‌خشیویه‌ته‌ مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌.

ئه‌و به‌شداری خولی هه‌ڵسه‌نگاندن كردوه‌ كه‌ بۆ زیاتر له‌ 20 یار یاریزان رێكخراوه‌ و له‌خوله‌كه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌و هاوكات بوه‌ته‌ خاوه‌نی پشتوێنی ره‌شی 5 دانی جیهان و لۆگۆی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌شی به‌خشیوه‌ته‌ سه‌رۆكی كینگ بۆكسێنی جیهان.

تاریق فاروق ئه‌نوه‌ر له‌ دایكبووی ساڵی ١٩٨٢ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌، له‌ خێزانێكی مامناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی خاوه‌ن شه‌هید له‌دایكبووه‌و وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكی شاره‌كه‌ له‌كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاواره‌ی ئێران بووه‌.

047111652015_tarq.jpg

كوڕی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ماراسۆن یه‌كه‌م بوو/

له‌مساڵدا ماكوان به‌شداری رۆشتنی 50 كیلۆمه‌تری له‌ ناو دارستان و چیا و جه‌نگه‌ڵه‌كانی ئیرله‌ندا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناو خه‌ڵاتی زیوی پێبه‌خشرا، هاوكات ساڵی پاریش پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئیرله‌ندا خه‌ڵاتكرا.

ماكوان عومه‌ر ته‌مه‌نی 19 ساڵانه‌و له‌دایكبووی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و ماوه‌ی 2 ساڵه‌ نیشته‌جێی وڵاتی ئیرله‌ندایه‌.

918102018_1 copy.jpg

هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ خوێندنیشدا پێشه‌نگه‌/

لەسەر ئاستی هەرێمیش، بەپێی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە راگەیەنراوە، بۆ هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2017 بۆ 2018، پارێزگای هەڵەبجە پێشەنگەو لەسەر ئاستی هەرێم لە ریزبەندی دە یەكەمەكاندا 10 خوێندكاری هەبووە.

PUKmedia : M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure