هەواڵ

-

دارایی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ و ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

12/25/2018 6:36:55 PM 28 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌هۆی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 ده‌دات، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش واده‌ی‌ ناردنی‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كات و له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ دڵنیایی ده‌دات.

 

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند، "دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2019 كاریگه‌ریه‌كی ئه‌ووتۆی له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر تا 15ی مانگی 1ی 2019 بگه‌ینه‌ ڕێكه‌وتن و بودجه‌كه‌ په‌سه‌ندبكرێت، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێده‌كات".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكاته‌ش بودجه‌كه‌ په‌سه‌ندنه‌كرێت، ئه‌وا (یه‌ك له‌سه‌ر دوازده‌)ی خه‌رجده‌كرێت و له‌و پاره‌یه‌ش موچه‌ی پێ دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی دارایی جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "موچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك دواناكه‌وێت، هه‌رچه‌ند پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ دوابكه‌وێت، ئه‌گه‌ریش هه‌رێم ڕێكه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، ئه‌وا به‌شه‌ بودجه‌ی خۆی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌یاسای بودجه‌ جێگیرده‌كرێت بۆ ڕه‌وانه‌ده‌كرێت و ده‌توانێت موچه‌ی پێ دابه‌شبكات، ئه‌گه‌رنا ناردنی 317 ملیاره‌كه‌ به‌رده‌وامی پێده‌درێت تا ده‌گه‌نه‌ ڕێكه‌وتنی كۆتایی".

به‌وته‌ی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، "ده‌بێت وه‌زیری دارایی عیراق وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ چ ڕێكه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی دڵنیاییه‌ك بدرێته‌ موچه‌خۆران و به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرابكات".

 

SNN : M9sharazoor 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure