هەواڵ

-

گەنجێك گیانی لەدەستدا

12/31/2018 5:52:38 PM 10 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

لە قەزای پێنجوێن گەنجێك بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا، بەرپرسێكی نەخۆشخانەی ئەو قەزایەش رایدەگەیەنێت: لەكاتی هێنانی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدابوو.

 

لەڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی نێردراوە، لوقمان لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن ڕایگەیاند: كاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆ ۳۱ ی ۱۲ ی ۲۰۱٨ تەرمی گەنجێكیان هێنایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەمان، كە ئۆتۆمبیلێك لەسەر شەقامی سەرەكی پێنجوێن - باشماخ لێیدابوو.
ئاشكراشیكرد، گەنجەكە تەمەنی ٢٨ ساڵەو بەر لەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدابوو.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure