هەواڵ

-

گۆڕانكاری لەپێدانی كارەبای نیشتمانی دەكرێت

1/1/2019 7:33:38 PM 17 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ ئەم مانگە گۆڕانكاری تێدا دەكرێت، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانیش رایدەگەیەنێت: بەرنامەكە لەئەمڕۆوە جێبەجێكراوەو لەتێكڕای رۆژەكەدا 8 سەعات كارەبای نیشتمانی دەدرێت بەهاوڵاتیان.

 

غالب محەمەد مارف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی راگەیاند: لەئەمڕۆوە 1ی 1ی 2019، دەستكراوە بە جێبەجێكردنی بەرنامەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ ئەم مانگە، كە لەتێكڕای رۆژێكدا 8 سەعات كارەبا دەدرێت بەهاوڵاتیان.
وتیشی: "ئەو 8 سەعاتە هەمووی بەسەر یەكەوە نادرێت بەهاوڵاتیان، بەشێكی لەبەیانیان و بەشەكەی دیكەشی لەدوای سەعات 12ی شەوەوە دەدرێت، بەرنامەكەش لەڕێگەی چوار گروپەوە جێبەجێدەكرێت، بەجۆرێك كە لەتێكڕای رۆژەكەدا هەر گروپێكیان (8) سەعات كارەبای نیشتمانیان پێدەدرێت".
راشیگەیاند: هەرچەندە تائێستا كۆبوونەوەی قائیمقامیەت لەسەر كارەبای مۆلیدەكان نەكراوەو رەنگەی لەماوەی دوو رۆژی داهاتوو بكرێت، بەڵام پێموانییە گۆڕانكاری بەسەر پێدان كارەبای مۆلیدەدا بێت، بەرنامەكەیان لەسەعات 2ی پاشنیوەڕۆی بۆ 1ی شەو دەبێت، بەیانیانیش لەسەعات (7 بۆ 8) كارەبا دەدەن بەهاووڵاتیان.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure