هەواڵ

-

پارتی ئامادەیی دەردەبڕێت.. کوتلە کوردییەکانی بەغدا کۆدەبنەوە

1/1/2019 7:38:03 PM 34 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

پارتی دیموكرات ئامادەیی خۆی بۆ هەماهەنگی كوتلە كوردییەكان لە بەغدا دەردەبڕێت، سەرۆكی فراكسیۆنەكەشی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: پێویستە یەكدەنگی و یەكڕیزیی لەبەغدا بەرامبەر بەو پرسانەی پەیوەستن بەهەرێمی كوردستانەوە بپارێزین و لەگەڵ سەرجەم كوتلە كوردییەكانیش كۆدەبینەوە.

 

د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕاگەیاند: تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ كۆبونەوەی كوتلە كوردییەكان دیارینەكراوە، بەڵام پێشوازی لەیەكگرتوویی و یەكڕیزیی نێوان كوتلە كوردییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكەین، تا بە یەكدەنگ بتوانین دوور لەموزایەدەی سیاسی، بەرگری لەمافەكانی خەڵكی كوردستان بكەین.
وتیشی:" پێشتر چەندینجار وەك سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان كۆبونەوەمان كردووە، دروستكردنی یەكڕیزی و یەكخستنی بۆچوونەكانمان دوپاتكردۆتەوە، بەتایبەت لەو پرسانەی پەیوەستن بەژیانی هاوڵاتیانی هەرێمەوە".
سەبارەت بەو پرسانەی كە لایەنە كوردییەكان كۆكن لەسەری، سەرۆكی فراكسیۆنەكەی پارتی دەڵێت: "لەسەر چەندین بابەت ڕێككەوتنمان هەبووەو یەكدەنگ بووین، لەوانەش دادگای تەمیزو ڕێگریكردن لەهەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پرسی بودجە".
ڤیان سەبری داواشیكرد، كوتلە كوردییەكان یەكڕیزیی نێوانیان بپارێزن و هەماهەنگی لەنێوانیاندا دروستبكەن، بۆئەوەی بتوانن بەیەكەوە بەرگری لەمافەكانی هەرێم لەبەغدا بكەن.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure