هەواڵ

-

فرۆشتنی بەنزین بەم نرخە ڕەتدەكرێتەوە

1/1/2019 7:42:20 PM 8 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

هاوردەكردنی بەنزین و فرۆشتنی بەشۆفێران بەنرخی 450 دینار ڕەتدەكرێتەوە، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازیی و وزەو سەرچاوە سروشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێریش ڕونكردنەوە لەسەر جیاوازی نرخی سوتەمەنی لەنێوان پارێزگاكان دەدات، ڕاشیدەگەیەنێت، "هۆكارەكەی بۆ نەبونی پاڵپشتی سوتەمەنی دەگەڕێتەوە".

 

نافز ناوپردانی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازیی و وزەو سەرچاوە سروشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند، "جیاوازی نرخی بەنزین لەنێوان پارێزگاكان بۆ نەبونی سیستمی پاڵپشتی كەرتی سوتەمەنی لەلایەن حكومەت دەگەڕێتەوە".
زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە ئاشكراكردو وتی:"كاتێك نرخی بەنزین لەلایەن حكومەتەوە دیاریدەكرێت، هیچ بازرگانێك ناتوانێت بەویستی خۆی نرخ دابنێت، بەڵام ئەم دۆخەی ئێستا وایكردوە كە نرخی بەنزین لەهەر پارێزگایەكی هەرێم بەجۆرێك بێت".
ناوپردانی ڕەتیشیكردەوە، "هیچ بەرنامەیەك هەبێت بۆ دیاریكردنی نرخێكی جێگیر بۆ سوتەمەنی بەگشتیی و بەنزین بەتایبەت".
ڕەخنەشی لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان گرت و ئاشكرایكرد، "ئەو وەزارەتە هیچ كەسێك نازانێت بەرنامەی چییە، كە ئەمەش كاریگەری زیاتری بەسەر جیاوازی زۆری نرخ لەنێوان پارێزگاكان دروستكردوە".
سەبارەت بەهەوڵی پارێزگاكانیش بۆ هاوردەكردنی بەنزین لەپارێزگاكانی ناوەڕاست و خواروی عیراقەوە، ناوپردانی وتی:"ئەو هەوڵانە بێئەنجام دەبن، هیچ هەنگاوێكی ئەرێنی بەئاراستەی هاوردەكردنی بەنزین و پێدانی بەنرخی 450 دینار بەشۆفێران لەئارادانییە".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure