هەواڵ

-

دەرماڵەیەك بۆ موچە زیاد دەكرێت...."ئەم موچەخۆرانە سودمەند دەبن"

1/1/2019 7:44:27 PM 24 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی پێدانی دەرماڵەیەك بە پزیشكانی دەرمانساز دەدات و بەرپرسێكی وەزارەتەكەش ڕایدەگەیەنێت: ئەمساڵ دەرماڵەكە ئەژمار دەكرێت و دەخرێتە سەر موچەكانیان.

 

د.خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند، لیژنەیەكی تایبەتمەند لە وەزارەت پێكهێنراوە بەمەبەستی هەلسانگاندن و دانانی میكانیزمێك بۆ دیاریكردنی دەرماڵەیەكی تایبەت بە پزیشكانی دەرمانساز.
وتیشی: لەئێستادا لیژنەكە لەكارەكیان بەردەوامن، بەڵام تائێستا بڕیاری كۆتایی لەبارەی دیاریكردنی بڕی دەرماڵەكە نەدراوە كە بۆ پزیشكانی دەرمانساز ئەو دەرماڵەیە چەندە خەرجدەكرێت.
ئاشكراشیكرد، ئەو دەرماڵەیەی تەرخاندەكرێت، دەخرێتە سەر موچەكانیان و  بەجیا بۆیان خەرج ناكرێت، چاوەروانیشدەكرێت لەمساڵدا پێدانی دەرماڵەكە بۆ ئەو پزیشكانە جێبەجێبكرێت.

 

SNN : M9sharazoor 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure