هەواڵ

-

شاره‌زایه‌ك: په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق و توركیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌بێت

1/3/2019 5:17:18 PM 44 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

شاره‌زایه‌كی بواری ئابوری رایده‌گه‌یه‌نێت: توركیا ده‌توانێت ببێته‌ جێگره‌وه‌ی كاڵای ئێران بۆ عیراق، به‌تایبه‌ت دوای سه‌پاندنی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا.

د. همام شه‌ماع شاره‌زای بواری ئابوری ئه‌مڕۆ 3-1-2019  راگه‌یاند: توركیا ده‌توانێت ببێته‌ جێگره‌وه‌ی كاڵاكانی ئێران بۆ عیراق به‌تایبه‌ت دوای سه‌پاندنی سزا ئابوورییه‌كان به‌سه‌ر ئێراندا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و توركیا له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌ بواری ئابوری و بازرگانی، واته‌ ئه‌و كاڵاو كه‌لو په‌لانه‌ی كه‌ پێشتر له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ی عیراق ده‌كرا، كاتێك كه‌ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت ده‌توانێت توركیا ئه‌و بۆشاییه‌ پڕ بكاته‌وه‌و ببێته‌ به‌دیلێك كه‌ عیراق له‌ توركیاوه‌ هاورده‌یان بكات، وتیشی: ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوو وڵات ده‌بێت له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، هه‌مان كات عیراق ده‌توانێت سود له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كانی وه‌ربگرێت له‌گه‌ڵ توركیا كه‌ ده‌كه‌ونه‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ئه‌وكات سودێكی زۆری بۆ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت، چونكه‌ بارزگانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌رێگه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ ئه‌نجامده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ناوه‌ندیش ده‌بێت.

PUKmedia : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure