هەواڵ

-

ژمارەیەك گولـلە هاوەنی نەتەقیو دەدۆزرێنەوە

2/4/2019 6:52:37 PM 34 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ژمارەیەك گولـلە هاوەنی نەتەقیو، كە مێژووەكەی بۆ شەڕی (عیراق - ئێران) دەگەڕێتەوە، لەنزیك ناحیەی ناڵپارێز دەدۆزرێتەوەو بەڕێوەبەری ناحییەكەش زانیاری لەبارەیەوە ئاشكرا دەكات.

 

بەپێی چەند وێنەو گرتەیەكی ڤیدیۆیی، كە نێردراوە، نزیكەی ۳۰ گولـلە هاوەن لە گوندی دارەبەنی سەر بە ناحیەی ناڵپارێز لە قەزای پێنجوێن، دۆزراونەتەوە، كە بەهۆی بارانەوە دەركەوتوون و تائێستا نەتەقیونەتەوە.

هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز ڕاگەیاند: دوای ئاگاداركردنەوەمان لە بوونی ۳۰ گولـلە هاوەن لە گوندی دارەبەن، قسەمان لەگەڵ ئاسایش و پۆلیسی ناوچەكە كردووە بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.

وتیشی: گولـلەكان بەهۆی باران و دروستبوونی لافاوەوە دەركەوتوون و هی سەردەمی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عیراق – ئێرانە.

 

M9sharazoor : SNN

 

 

 

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure