هەواڵ

-

پڕۆژە راگیراوەکانی سەیدسادق تەواو دەکرێن

2/27/2019 5:50:33 PM 60 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، پێشینەیەک بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی قەزای سەیدسادق تەرخان دەکرێت.

ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە قەزای سەیدسادق رایگەیاند، لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی قەزاکە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، بڕیاریداوە ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی کە لەقەزاکەدا ٥٠%ی کارەکانیان تەواوکراوە و بەھۆی قەیرانی داراییەوە راگیراون، پێشینەیەک بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە تەرخان بکرێت.

راشیگەیاند، بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژانەش بەشێک لە گرفت و کەموکوڕییەکانی قەزاکە لەڕووی خزمەتگوزارییەوە چارەسەر دەبن.

 

M9sharazoor : Kurdsat News

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure