هەواڵ

-

لە بەریتانیا یادی كیمیابارانی هەڵەبجە كرایەوە

3/17/2019 6:38:49 PM 24 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

لە شاری پۆرتسمۆسی بەریتانیاو بە سەرپەرشتی ماڵی ماڵی كوردی و بە ئامادەبوونی پارێگارو سەرۆكی شارەوانی و ژمارەیەك پەرلەمانتار و رەوندی كوردی رێورەسمێك بۆ یادی كیمیاییبارانی هەڵەبجە رێكخرا.

لەرێورەسمەكەدا وتاری كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجەو ماڵی كوردی لە بەریتانیا خوێندرایەوەو باس لە بۆردومانكردنی شاری هەڵەبجە بە چەكی كیمیایی كرا، كە بەهۆیەوە 5 هەزار هاوڵاتی شارەكە شەهید بوون سەدان كەسی تریش بریندار بوون و چەندین منداڵیش بی سەروشوێن بوون. هەروەها جەخت لە بەردەوامی هەوڵەكان بۆ بەجینۆسایدناساندنی هەڵەبجە كرایەوەو دوو فیلمی دێكۆمێنتاریش لە بارەی جینۆسایدی شارەكە نمایشكران. یادكردنەوەی بۆردومانكردنی شاری هەڵەبجە لە ساڵی 2007وە لەلایەن چالاكوانان و رەوەندی كوردی لە بەریتانیا ساڵانە لە 16/3  دا دەكرێتەوە.

M9sharazoor : Kurdsat News


Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure