هەواڵ

-

له‌به‌ریتانیا تاجه‌گوڵینه‌ بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ داده‌نرێت

3/22/2019 4:40:56 PM 27 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

كاروان جه‌مال تاهیر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌شاری (پۆرتسمس) له‌به‌ریتانیا سه‌ردانی (باخچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌)ی كردو تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێز و وه‌فای بۆ یادی قوربانییه‌كان دانا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ كاروان جه‌مال تاهیر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌ بوو كه‌ سه‌ردانی شاری پۆرتسمس بكه‌م و تاجه‌ گوڵینه‌ دابنێین، ده‌ستخۆشی له‌ ماڵی كوردی پۆرتسمس ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌و باخچه‌یه‌یان له‌و جێگا گرنگه‌ دروستكردووه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ نه‌خشه‌یه‌كی گه‌شتیاری و باخچه‌كانی شاره‌كه‌ هێما بۆ باخچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ كراوه‌.

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ریتانیا له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكیش سه‌باره‌ت به‌ باخچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ نووسیوێتی "كێ ئه‌یزانی كه‌ ئاوا (باخچه‌ی هیوا) له‌ سه‌ر كه‌ناره‌كانی ده‌ریای شاری پۆرتسمس و خاڵی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هاوپه‌یمانان له‌ كه‌ناری نۆرماندی بۆ ڕزگاركردنی فه‌ره‌نسا و باكوری ئه‌وروپا له‌ فاشتی نازییه‌كان له‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌م، باخچه‌یه‌كی جوانی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ئامێزبگرێت".


PUKmedia : M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure