هەواڵ

-

بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی ھەڵەبجە دەکرێتەوە

3/22/2019 4:51:24 PM 92 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

رۆژی یەکشەممە بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرت لە پارێزگای ھەڵەبجە دەکرێتەوەو لە ھەمان رۆژیشدا ھاوڵاتیانی سنورەکە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ دەرھێنانی پاسپۆرت.

عەمید سالار بەرێوبەری پاسپۆرتی سلێمانی ڕاگەیاند ڕۆژی یەکشەمە  لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێوبەری گشتی ڕەگەزنامەی بەغداد بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی ھەڵەبجە دەکرێتەوە، لە ھەمان ڕۆژیشدا ھاوڵاتیانی ئەو سنوورە دەتوانن سەردانی بەرێوبەرایەتییەکە بکەن بۆ دەرھێنانی پاسپۆرت .

وتیشی  کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ھاوکاری بەرێوبەرایەتی پاسپۆرتی ھەڵەبجە دەکەن تا ئەو کاتەی کارمەندیان بۆ دابین دەکرێ لەلایەن حکومەتەوە .

ھەڵەبجە نوێترین پارێزگای عێراقەو لە دوای بڕیاری بە پارێزگابونیشی چەند فەرمانگەیەکی فیدراڵی تێدا کراوەتەوە.


 M9sharazoor : Kurdsat News

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure