هەواڵ

-

وادەی ناردنی موچەی پێشمەرگە راگەیەنرا

4/17/2019 5:11:37 PM 29 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عیراق، روونکردنەوە لەسەر ناردنی پارەی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی یەک دەدات و بەڕێوەبەری بانکەکەش رایدەگەیەنێت، "نوسراوی تەمویلی ٤٥٤ ملیار دینارمان پێگەیشتووەو ٦٨ ملیار دیناری موچەی پێشمەرگەش بە جیا رەوانە دەکرێت.

 

حاجی عابد، بەڕێوەبەری گشتیی لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عیراق راگەیاند، نوسراوی تەمویلکردنی تایبەت بە موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتۆتە دەستمان و سبەینێ ١٨ی ٤ی ٢٠١٩ دەگوازرێتەوە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێم.

وتیشی: "بەپێی نوسراوی تەمویلەکەی وەزارەتی دارایی عیراق، بڕی پارەکە ٤٥٤ ملیار دینارەو ٦٨ ملیار دیناری وەزارەتی پێشمەرگەی لەگەڵدا نییە".

لەبارەی پارەی موچەی پێشمەرگەشەوە، حاجی عابد وتی: "پارەی موچەی پێشمەرگە کە بڕەکەی ٦٨ ملیاری مانگانەیە، دواتر بە جیا دەنێردرێت".

لای خۆیەوە د.فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عیراق، بەمێدیایەکی نزیک لە حزبەکەی راگەیاندوە، لەم رۆژانەدا پارەی موچەی وەزارەتی پێشمەرگەش رەوانەی ھەرێم دەکرێت.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure