هەواڵ

-

دابەشكردنی نەوت لە هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوە

4/21/2019 5:48:04 PM 36 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

دابەشكردنی نەوت لەپارێزگای هەڵەبجە دەستپێكاتەوەو لێپرسراوی دابەشكردنی نەوتیش رایدەگەیەنێت: ماڵ بە ماڵ نەوت دابەشدەكرێت و پێویست ناكات بەرمیل ڕیز بكرێت.

 

ئاوات محەمەد، لێپرسراوی دابەشكردنی نەوت لە قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ڕاگەیاند: سبەینێ 22ی 4ی 2019، دابەشكردنی نەوت لەپارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوەو سەرەتاش لەگەڕەكی زەمەقی دەبێت و ٤٨۰ ماڵ دەگرێتەوە.
وتیشی: دابەشكردنەكە ماڵ بەماڵ دەبێت و پێویست بە ڕیزكردنی بەرمیل ناكات لەلایەن هاوڵاتیانەوە، ئەم نەوتەی بڕیارە دابەش بكرێت، بەرمیلی سێیەمە بۆ پارێزگای هەڵەبجە.
لێپرسراوی دابەشكردنی نەوت لە قەزای ناوه‌ندی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكرد، وەرگرتنی نەوت لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێویستی بە كارتی زیرەك و كۆپی پێناس و بڕی ٥۱ هەزار دینار دەبێت.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure