هەواڵ

-

پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان كۆتایيهات

4/27/2019 7:34:50 PM 95 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

پاش دوو رۆژ له‌ ململانه‌یه‌كی به‌هێزی 20 یانه‌ی سه‌رتاسه‌ری كوردستان، پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان له‌سه‌ر تراكه‌كانی كۆلیجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی كۆتایهات.

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كراوه‌ بوو له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان یانه‌كانیش تا دوا ساته‌كانی ركابه‌رییه‌كان له‌ ململانێ بوون بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
سه‌ره‌نجام له‌سه‌ر ئاستی تیپ، كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 128 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌میان برده‌وه‌و خانه‌قین به‌ پله‌ی دووه‌م 112 خاڵ و كوڕانی سه‌وره‌ی شاری كه‌ركوك به‌100 خاڵ و نیو پله‌ی سێهه‌میان به‌ده‌ستهێنا.

له‌سه‌ر ئاستی كچانیش هاوشێوه‌ی كوڕان كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 132 خاڵ بوونه‌ پاڵه‌وان و به‌ جیاوازی دوو خاڵ پێش كچانی سیروانی نوێ كه‌وتن كه‌ ئه‌وان 130 خاڵیان كۆكرده‌وه‌ و كچانی رزگاریش به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 90 خاڵ بوونه‌ سێیه‌م.

هه‌ر له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ 10 ژماره‌ی نوێ تۆماركران 7 ژماره‌ له‌سه‌ر ئاستی كچان و 3 ژماره‌ی نوێش له‌سه‌ر ئاستی كوڕان.

 


PUKmedia : M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure