هەواڵ

-

سەقفێكی زەمەنی بۆ گواستنەوەی میلاكی فەرمانبەران بۆ بەغدا دادەنرێت

4/28/2019 6:17:13 PM 35 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

هەرێم و بەغدا دەگەنە لێكتێگەیشتنێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەی دەروازە سنورییەكان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: سەقفێكی زەمەنی بۆ چارەسەركردنی كێشەی گواستنەوەی میلاكی دەروازەكان دانراوە.

 

ئەمڕۆ 28ی 4ی 2019، لەشاری هەولێر، كۆبوونەوەیەك لەنێوان وەفدێكی باڵای هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم بەڕێوەچوو بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كێشەكانی نێوانیان لەبوارەكانی (گومرگ، دەروازە سنورییەكان، وەبەرهێنان، گەشەپێدانی پیشەسازی و هەواڵگری و هاتوچۆ).
ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم و بەشداربووی كۆبوونەوەكە راگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا لێكتێگەیشتنێكی باش لەسەر هەموو ئەو خاڵانە كرا كە پێشتر جێی ناكۆكی نێوان هەرێم و بەغدا بوو.
وتیشی: "هەندێك لەخاڵەكان جێبەجێكراون و ئەوانەشی كە جێبەجێنەكراون، لیژنەیان بۆ پێكهێنراوەو سەقفی زەمەنی بۆ جێبەجێكردنیان دانراوە".
راشیگەیاند: لەڕووی كارگێڕی و یاساییەوە كێشە هەیە لەگواستنەوەی میلاكی فەرمانبەرانی دەروازە سنوورییەكان بۆسەر بەغدا، سەقفێكی زەمەنی دیاریكراوە بۆ چارەسەر كردنی ئەو كێشەیە.
لەبارەی گفتوگۆكردن لەسەر موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە، ساماڵ عەبدولڕەحمان دەڵێت: "دوورو نزیك باسی ئەو بابەتە نەكراوە".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure