هەواڵ

-

ئه‌ندامه‌ كورده‌كانی لیژنه‌ی دارایی: پشكی هه‌رێم چه‌سپێنراوه‌

5/11/2019 9:06:39 PM 45 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئه‌ندامه‌ كورده‌كانی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق راگه‌یه‌نراوێك له‌سه‌ر نه‌ناردنی پاره‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن، هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای بوجه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی هیچ به‌رپرسێكی عێراقدا نیه‌ به‌ وه‌زیری نه‌وتیشه‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌..
دوای هه‌وڵ و ماندوبونی بێوچانی ئه‌ندامه‌كورده‌كانی لێژنه‌ی دارایی پشكی هه‌رێمی كوردستان چه‌سپێنراوه‌ له‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019دا ،  له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران جیاكرایه‌وه‌ له‌ پابه‌ندبوونی هه‌رێم به‌ راده‌ستكردنی نه‌وه‌ته‌وه‌ به‌كۆمپانیای سۆمۆ ، ئه‌وه‌ش گرنتی ئه‌وه‌ی زامن كردوه‌ كه‌ هیچ كه‌سێك نه‌توانیت ئه‌ویاسایه‌ی كه‌پشكی هه‌رێمی كوردستانی تیدا جێگیر كراوه‌ و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی تیدا چه‌سپاوه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ .

بۆیه‌ هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای بوجه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی هیچ به‌رپرسێكی عێراقدا نیه‌ به‌ وه‌زیری نه‌وتیشه‌وه‌ كه‌له‌م ڕۆژانه‌دا لێداوانی داوه‌و ئه‌وه‌ی لێخوێنراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت ئه‌وا بغدادیش پابه‌ند نابیت به‌ ناردنی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ ،ئه‌گه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری نه‌وت راست بێت بۆ  پشكی هه‌رێم یا بۆ ئه‌و رێژه‌ی زیانه‌ی به‌رامبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ ده‌بڕدرێت ئه‌وا به‌هیچ شیوه‌یه‌ك ڕاست نییه‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ، به‌هه‌موان ڕاده‌گه‌یه‌نین دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌كه‌ نوێنه‌ره‌كاتان له‌لێژنه‌ی دارایی مكوڕن له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم .

 ئێمه‌ كه‌ داكۆكیكاری موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانین به‌هیچ جۆرێك داكۆكی له‌ ناشه‌فافیه‌تی مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێم ناكه‌ین و كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌له‌فه‌ به‌ یه‌كجاری چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه‌ و چیتر نه‌بێته‌ مایه‌ی كێشه‌ و گرفت بۆ هاونیشتیمانیانی هه‌رێم .


هۆشیار عه‌بدوڵا
د جمال كوچه‌ر
شیروان میرزا قادر
ئه‌حمدی حاجی ره‌شید

PUKmedia>pukm9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure