هەواڵ

-

ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان كه‌ركوكیش ده‌گرێته‌وه‌

5/11/2019 9:09:50 PM 36 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

رێكاره‌ یاساییه‌كان بۆ ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق گیراوه‌ته‌به‌ر.

مه‌ریوان نادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا راگه‌یاندووه‌، دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسای ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه‌ تاوتوێكراو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میش بۆ پرۆژه‌ یاساكه‌ كرا، رێكاره‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق گیراونه‌ته‌به‌رو له‌ كه‌ركوكیش ھه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.

مه‌ریوان نادر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، بۆچونی جیاواز سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ یاسای ھه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له‌ نێو فراكسیۆنه‌كان ھه‌یه‌، وتیشی: بۆچوونه‌كانیش تایبه‌تن به‌ واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ھه‌ڵبژاردن، كه‌ به‌شێك داوا ده‌كه‌ن ھه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌مانگی نیسانی ساڵی داھاتوو بكرێت.

pukm9sharazoor له‌ كوردسات نیوزه‌وه‌

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure