هەواڵ

-

ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دانوستان بكات

5/11/2019 9:12:58 PM 26 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای ئه‌نجامدانی دانوستانی كرد له‌گه‌ڵ ئێران، سوپای پاسداران ره‌تیكرده‌وه‌ دانوستان ئه‌نجامبده‌ن و جێگری سه‌رۆكی سوپای پاسدانیش ده‌ڵێت: ئه‌مریكا ناوێرێت كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌ دژی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجام بدات.

سه‌ردار یه‌دوڵا جێگری سه‌رۆكی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ته‌سنیمی ئێران ئه‌نجامدانی دانوسانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاندوه‌: ئه‌مریكا ناوێرێت هێرشی سه‌ربازی له‌دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجام بدات. 

رۆژی پێنجشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌به‌رامبه‌ر ئێراندا به‌ دوورنه‌زانی،  به‌پێویستیشی زانی لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامی ئێران دانوستانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامبده‌ن.


pukm9sharazoor ئاژانسه‌كان

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure